لە کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی بەریتانیادا داوای "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرا
سیمۆن دوبینس هاوسەرۆکی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رایگەیاند، خەباتی قۆناغی نوێیان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەهێز دەکەن و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە گەلی کورد.
سیمۆن دوبینس هاوسەرۆکی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" رایگەیاند، خەباتی قۆناغی نوێیان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەهێز دەکەن و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە گەلی کورد.
پارتی کرێکارانی بەریتانیا، کە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنە لە بەریتانیا، کۆنفرانسی ساڵانەى خۆی لە شاری برایتۆن بەڕێوەبرد. لە کۆنفرانسەکەدا سەندیکاکانی بەریتانیا، کە پێشەنگایەتی بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەکەن لە پێناو پێداگری لەسەر داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دانیشتنێکیان بەڕێوەبرد.
سیمۆن دوبینس (Sîmon Dûbbîns) هاوسەرۆکی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دانیشتنەکەى بەڕێوەبرد و هەر یەک لە بارۆنس کریستیان بلوێرس (Baroness Chrîstîne Blowers)، لیۆید روسیل مۆیلی (Lîoyd Rûssell Moyle) پەرلەمانتار و سەرۆکی کۆمیتەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمان، کریس هازارد (Chrîs Hazard) پەرلەمانتاری شین فێن، ئەلیف سارجان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل لە بەریتانیا و هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە بەشدار بوون و وتەیان پێشکەشکرد.
لە وتەکانیاندا باسیان لە هەوڵ و سەپاندنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد کرد و رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی لە ناوچەکەدا بەدی نایەت.
سیمۆن دوبینس هاوسەرۆکی کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، کە لەلایەن سەندیکاکانی بەریتانیاوە بەڕێوەدەچێت و کریستیان بلۆوێرس رایانگەیاند، لە قۆناغی نوێیاندا خەباتی کردەیی خۆیان لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا بەهێزتر دەکەن و بەردەوام دەبن لە خەباتی پشتیوانیان لە گەلی کورد.
ژ.ت