لە کیل کەمپینی واژۆ بەردەوامە
لە شاری کیلی ئەڵمانیا بەمەبەستی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ستاندی واژۆ دانرا و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە شاری کیلی ئەڵمانیا بەمەبەستی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" ستاندی واژۆ دانرا و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە کوردستان، ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان کەمپینی واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوقامە. کەمپینی واژۆ لە شاری کیلی ئەڵمانیاش بێ پسانەوە بەردەوامە.
کوردستانیان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی ئەوروپا-پلاتز ستاندی واژۆیان دانا و ژمارەیەکی زۆر واژۆیان کۆکردەوە. لە گۆڕەپانی ستاندەکەدا وێنەکانی ئەو منداڵانەی لە کۆمەڵکوژی حەسەکەدا کوژران و پلاکاردی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک هەڵواسران.
ستاندی واژۆ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠ بەردەوامبوو و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
هـ . ب