لە لاهای چالاکیی چادر هەڵدان کۆتایی پێهات

لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا چالاکیی ٣ رۆژەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال و هاوکاریی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک و بڕیاری لەسێدارەدانی ٢ گەنجی کورد، کوتایی پێهات.

چالاکیی چادر هەڵدان لە رۆژی سێشەممەوە لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا دەستیپێکرد و دوای ٣ رۆژ کۆتایی پێهات. حوسێن یڵدز هاوسەرۆکی (دەم نەد / DEM-NED) لە کاتی کۆتایهێنان بە چالاکییەکە داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرد، کە دەست لە هاوکاریکردنی دەوڵەتى تورک هەڵبگرێت.

یڵدز هاوکات هۆشداریی دا، بەپێچەوانەى ئەوەوە، ئەنجامێکی کارەساتباری بۆ کورد لێدەکەوێتەوە. یڵدز راشیگەیاند، "ئەمڕۆ ئێمە لە سایەی بزووتنەوەى ئازادیدا لەسەر پێین" و ناڕەزایەتیی خۆی لە دژی پەدەکە خستەڕوو.

دوای وتەکانی چالاکوانان، چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت