لە لاڤیریۆ یادی شەهید زیلان بەرزڕاگیرا

لە لاڤریۆ چالکی گیانبازی زەینەب کناجی (زیلان) یادکرایەوە.

لە لاڤریۆی یۆنان مەراسیمێک بۆ یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) سازکرا، کە بەر لە ٢٧ ساڵ لە دێرسیم لە دژی سوپای تورکی فاشیست چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو.

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی دیموکراتیکی کولتوری کوردی ئاتینا و بزوتنەوە گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە کەمپی لاڤریۆ  سازکرا.

لە مەراسیمەکەدا بەڵگەفیلمێک نمایش کرا و هۆنراوە خوێندرانەوە. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.

هـ . ب