لە لایپزیگ قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا بە چالاکیەک قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کاتژمێر ١٣:٠٠دا لە بەردەم HBFی لایپزیگ کۆبوونەوە، قەدەغەکردن و رێگریکردن لە پەکەکەیان لەلایەن ئەڵمانیاوە شەرمەزار کرد.

لە چالاکایەکەدا قسەکەران رایانگەیاند، قەدەغەکردنی پەکەکە لە وڵاتانی ئەوروپا قبوڵ ناکرێت و تەئکیدیان کردەوە کە پێویستە بە زوترین کات قەدەغەکە هەڵبگیرێت.

تاهر کۆچ هاوسەرۆکی کۆن – مەد لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و قەدەغەی سەر پەکەکەی لە ساڵی ١٩٩٣دا لەلایەن ئەڵمانیاوە شەرمەزار کرد و وتی، "پێویستە قەدەغەکە بە زوترین کات کۆتایی پیبهێنرێێت.

نوێنەری یەکێتی خوێندکارانی کوردی لایپزیگیش ئاماژەی بەوەدا کە بریاری قەدەغەکردنی پەکەکە لە وڵاتانی ئەوروپا قبوڵ ناکرێت و باسی لە بڕیاری دادگای بەلجیکا لەسەر پەکەکە کرد.

لە میتینگەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" وترانەوە.

ف.ق