لە لەندەن پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات شەرمەزارکرا

سەدان کەس بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەن کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی درێژیان ئەنجامدا، گوتیان: "جیهانی بێ عەبدوڵا ئۆجالان بەسەرتاندا دەڕوخێنن".

بەبۆنەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەدان کەس لەبەردەم یەکتربڕی داڵستۆن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە. ئەنتەرناسیۆنالیست و نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانیش بەشداری چالاکییەکە بوون.

جەماوەرەکە ئاڵا و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و درووشمی "بمرێ پیلانگێڕی، بمرێ فاشیزم" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان بەرزکردەوە. سەدان کەس پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و سروودی نەتەوەیی کوردیان گوتەوە. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەدەم سروودەکانەوە دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی گەریلا، ڕیزی هەڵپەڕکێیان بەست.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا کە ٣ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، بەشداری چالاکییەکە بوون.

هاوسەرۆکانی مەجلیسی گەلی کورد بەریتانیا، سایت سوروج و ئاسۆ کەمالی قسەیان کرد و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد، سڵاویان لە هەڵمەتی ئازادی کرد و گوتیان: "گەل هیچ کات ڕێگە بە پیلانگێڕان و ڕژێمی فاشیست و داگیرکەر و بکوژی تورک نادات. ئەم گەلە تا ئازادی جەستەیی ئەندازیاری ژیانەوە ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنێت، لە کۆڵان و گۆڕەپان و چیا و شارەکان بەرخۆدان و تێکۆشان دەکات".

هاوڵاتیانی دەوروبەر پێشوازییەکی گەرمیان لە ڕێپێوانەکە کرد، چالاکوانان بەدرێژایی ڕێپێوانەکە درووشمیان بەرزکردەوە و لە گۆڕەپانی مانۆر هاوس چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەک هاتوچۆی شەقامەکانیان بەست.

پاشان جەماوەر چوونە هەرێمی هارینگە کە کوردستانیانی تێدا نیشتەجێن و ڕێپێوانیان کرد، ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی جڤاکی کوردی لەندەن کۆتایی هات و لەوێ کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.