لە لیماسۆل یادی شەهیدە پێشەنگەکانی ١٤ی تەمووز کرایەوە
شەهیدانی رۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز و شەهیدانی زاپ، بە ڕێورەسمێک لە لیماسۆڵ بەبیرهێنرانەوە.
شەهیدانی رۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز و شەهیدانی زاپ، بە ڕێورەسمێک لە لیماسۆڵ بەبیرهێنرانەوە.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس شەهیدانی رۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز و گەریلاکانی هەپەگە دیدار هارون (گوڵستان ئاکگول)، ئوزگور مەیمەن (سەرفراز ئاکیوز) و زەمانی رۆژهات (محەمەد یاڤوزەل) کە لە زاپ شەهید بوون، لە ناوەندی کەلتوری کوردی تەئۆفلۆس بەبیرهینرانەوە. گۆڕەپانی ڕێورەسمەکە بە ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە، کەجەکە و هەپەگە و وێنەی شەهیدانی ١٤ی تەمووز، کەمال پیر، خەیری دورموش، عەلی چیچەک، ئاکیف یڵماز و گەریلاکانی ئازادی کوردستان خەمڵێنران.
لە رێورەسمەکەدا سەرەتا رێز لە گیانی پاکی شەهیدان گیرا. دواتر، وتەبێژی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی ئەنجومەنی گەلی کوردی قوبرد قسەی کرد.
دواتر بەلگەفیلمێک لەبارەی بەرخۆدانی گەورەی ١٤ی تەمووز پیشاندرا و جەماوەر گوێیان لە قسەکانی جەمیل باییک هاوسەرۆککی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە گرت.
لە ڕێورەسمەکەدا گۆرانی لەبارەی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد پێشکەشکران.
ڕێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ف.ق