لە لیماسۆل یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە لیماسۆل لە کەسایەتی گوڵناز کاراتاش بە مەراسیمێک یادی هەموو گەریلاکان کرایەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس، لە کەسایەتی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) بە مەراسیمێک یادی هەموو ئەو گەریلایانە کرایەوە کە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون. مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان و دەستپێشخەریی ژنانی کوردی قوبرس بەڕێوەچوو.

لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، ڕێز لە هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان گیرا و دواتر گوتەبێژی دەستپێشخەریی ژنان گوڵستان ئاکشاهین و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی قوبرس فاتیمە دۆغان قسەیان کرد.

هۆڵی یادکردنەوەکە بە وێنەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و یەپەگە خەمڵێنرابوو.

مەراسیمەکە بە پیشاندانی بەڵگە فیلمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کۆتایی هات.

ف.ق