لە لۆزان چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
ئەو چالاکیەی هەموو رۆژانێکی چوارشەممە لە لۆزان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیەش لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی لاژینەوە درێژەی پێدرا.
ئەو چالاکیەی هەموو رۆژانێکی چوارشەممە لە لۆزان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیەش لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی لاژینەوە درێژەی پێدرا.
ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر(تێکۆژن) و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١بەدواوە لەبەر کڵێسای ست لورانت (پلاس دو ١٥ژوین) لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندی دەکەنەوە. چالاکی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی لاژینەوە کرایەوە. لەچالاکیەکەدا وێنە و ئاڵاکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدران.
لە چالاکییەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی لاژین، فەلسەفە، هزر وپاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ سویسڕییەکان گێڕایەوە و زانیاری ئەوەیان پێدان کە بۆچی دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
هەروەها لە چالاکییەکەدا بۆ ئەوەش کە ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
هـ . ب