لە لۆزان کۆمینی شەهید تیرێژ تۆڵهەڵدان راگەیەندرا

لە شاری لۆزانی سویسرا کۆمینی شەهید تیرێژ توڵهەڵدان راگەیەندرا و لەژێر چەتری کۆمینەکەدا کۆمەڵێک کۆمسیۆن پێکهێنران.

گەنجانی کورد لە شاری لۆزانی سویسرا کۆبوونەوە و لە کۆبونەوەیەکدا رێکخستنی کۆمینیان راگەیاند.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی سیستمی رێکخستنی کۆمین گفتوگۆکرا، بەڵگە فیلمێک پیشاندراو و پەیرەو و پرۆگرامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) خوێندرایەوە.

دواتر وتەبێژی کۆمینی شەهید تیرێژ تۆلهەڵدان هەڵبژێردرا. لەژێر چەتری کۆمینەکەدا چەند کۆمسیۆنێکی ریکخستن، پەروەردە، یاسا، کەلتور و میدیا پێکهێنران.

ف.ق