لە ماربۆرگ نەورۆز بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا

سەدان کەس بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا.

ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ئەڵمانیا لەنێوان ١٠-٣٠ ی ئادار بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک بە جۆشەوە ئەنجام دەدرێت.

فرانکفۆرت یەکێکە لەو شارانەی ئاهەنگەکان بە گەرموگوڕییەوە تێیدا ئەنجام دەدرێت.

ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت بەردەوامە، لە شاری ماربۆرگ ئاهەنگەکانی نەورۆز ئەنجام دران.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی دۆستانی کورد.

سەرۆک شارەوانی ماربۆرگ تۆماس سپایس لە ئاهەنگەکە گوتی: "نەورۆز لە گەلی کورد پیرۆز دەکەم، ژیانێکی ئازاد بۆ کوردان دەخوازم و سڵاو لە تێکۆشانی ڕەوای کوردان دەکەم".

بەشدارانی تر لە چالاکییەکەدا گوتیان: "ئەندازیاری شۆڕشی کوردستان عەبدوڵا ئۆجالان پێش ٥٢ ساڵ لە ڕۆژی نەورۆز هەنگاوی یەکەمی بەناوی "دەسپێکی" تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد هاویشت".

هونەرمەند ئازاد بەدران لە ئامەدەوە بەشداری ئاهەنگەکەی کرد و چەند ساتێکی لەیادنەکراوی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە چالاکییەکەدا بێ پچڕانەوە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێ" بەرزکرایەوە.