لە مارسیلیا گردبوونەوەیەک دژی گۆشەگیری ئەنجامدرا
کوردستانیان بە پێشەنگایەتی تەجەشە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، پەیامی پشگیری بۆ دەم پارتی دووپاتکرایەوە.
کوردستانیان بە پێشەنگایەتی تەجەشە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، پەیامی پشگیری بۆ دەم پارتی دووپاتکرایەوە.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداربوون، چالاکوانان پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانیان ئەنجامدا.
فەتحی تاتۆس لە گردبوونەوەکەدا ڕایگەیاند پێویستە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت و گۆشەگیری کۆتایی بێت.
نوێنەری پارتی سی پی تی سڵاوی لە سەرکەوتنی دەم پارتی کرد و گۆشەگیری شەرمەزارکرد.
لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە، بە وتەی هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی ئەنەس کارلیۆڤا گردبوونەوەکە کۆتایی هات.