لە مارسیلیا کوردستانیان لەدژی هێرشی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
لە مارسیلیا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە مارسیلیا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاشتی فەرەنسای جەدەکەی مارسیلیا لە گۆڕەپانی ڤیخ پورت رێپێوانێک ئەنجامدرا. تەڤگەری ئاشتیم سۆسیالیست و سەندیکاکان بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد.
جەماوەرەکە کە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، بەرەو پارێزگاری شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. لەسەر ریگەی میترۆی کاستێلا بە زمانی فەڕەنسی دروشمی 'فاشیست ئەردۆغان'، ' دیکتاتۆر ئەردۆغان'، 'قەوارە بۆ کوردستان' و ' ئازادی بۆ ئۆجالان' گوترانەوە.
لە چالاکیەکەدا پانکارتی وێنەی ١٧ گەریلا بەرزکرایەوە کە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید ببوون. هەروەها بێدەنگی ئەوروپا شەرمەزارکرا.
چالاکی بە خوێندنەوەی راگەیەندراوی دەزگا فەڕەنسیەکان کۆتایی هات.
ف.ق