لە مارسیلیا 'میتینگی ئازادی جەماوەری بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' ئەنجامدرا
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ' میتینگی ئازادی جەماوەری' ئەنجامدرا.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ' میتینگی ئازادی جەماوەری' ئەنجامدرا.
لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا (نەجەکەدە) بە هەزاران کەس کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی کانیبێر کۆبونەوە. جەماوەر بە پانکارتی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' بەشداریان کرد. لە ریزی پێشەوەی رێپێوانەکەدا دایکانی گەریلا و شەهیدان بە پانکارتی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیان بە رێپێوانەکە کرد.
رێپێوانەکە لە گۆڕەپانەکە تاوەکو بەردەم نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە مارسیلیا بەردەوام بوو.
میتینگەکە دوای خولەکێک رێزگرتن و چالاکی دانیشتن، ٥ خولەک دەستی پێکرد. لەسەرناوی نەجەکەدە مارسیلیا قسەکرا. لە قسەکردنەکاندا سڵاو لە هەموو ئەو چالاکیانەکرا کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێن و راگەیەندرا کە لەم قۆناغە مێژووییەدا کۆبونەوەی گەل لە دەوری رێبەر ئاپۆ گرنگە.
دواتر رەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل قسەی کرد. کارتال ئاماژەی بە پیلانگێری نێودەوڵەتیدا و وتی، " پیلانگێری کە ویستیان ئەنجامی بدەن، بەهۆی بەرخۆدانی مێژوویی ئێمە و ئیرادەی رێبەرتی پووچەڵ بووەوە."
'نیگەرانین'
کارتال باسی ئەوەی کرد کە ٢ ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر رێبەر ئاپۆ نییە و گەلی کورد بەم هۆیەوە نیگەرانە و وتی، " گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بە سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کوردەوە وابەستەیە. دەوڵەتی تورک ئەم سیاسەتە نە تەنیا لەدژی باکوری کوردستان ، بەڵکو لەدژی چوار پارچەی کوردستان بەڕیوە دەبات. دەوڵەت لە هزری رێبەر ئاپۆ دەترسێت. پرۆسەکە هەرچیەک بێت، رێبەر ئاپۆ بەگوێرەی بارودۆخی ئێستا پرۆژە و پلان بەرەو پێشەوە دەبات. قسەکانی لەسەر پرۆسەکە کاریگەریەکی گرنگی هەیە."
'ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان بۆ پارتی چەپی سەوز کار بکەن'
کارتال ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تەنیا بە تێکۆشان کۆتایی دێت و وتی، " ئازادی رێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەوە وابەستەیە. بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمان، ناچار دەبێت کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لەسەر مێز دانیشێت. هەموو کەسێک یەمە لە ١٤ی ئایاردا دەبینێت. بۆیەش پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە. پێویستە هەموو گەلەکەمان بە رۆئی رێبەرتی نزیک ببێتەوە، ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان بۆ پارتی چەپی سەوز کار بکات."
دوای قسەکردن، دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.
ف.ق