لە مارسیلیا رێپێوان بۆ سڵاوکردن لە شەڕی گەریلا بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و سڵاویان لە شەڕی گەریلا لە دژی داگیرکاری کرد.

گەنجانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەچوارچێوەی داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی سەینت ئەنتوان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ سڵاوکردن لە شەڕی گەریلا لە دژی داگیرکەری رێکخست و فیشەکی هەواییان تەقاند و پاشان دوکەڵی ڕەنگاوڕەنگیان بڵاوکردەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی پەکەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

هەروەها گەنجان وێنەی ١٧ گەریلای شەهیدی چەکی کیمیاییان بەرزکردبووە و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' 'بژی بەرخۆدانی گەریلا'یان دەوتەوە.

ژ.ت