لە مەخمورجەژن پیرۆز کرا

دوای نوێژکردنی جەژن لە مزگەوت، دانیشتووانی کامپی مەخمور چوونە سەردانی گڵکۆی شەهیدان، دواتر چوونە ناو کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد.

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، جەژنی نەورۆزیان بە نوێژی جەژن دەستپێکرد، دواتر گۆڕستانی شەهیدانیان بەسەرکردەوە، پاشان چوونە ڕێخراوی بنەماڵەی شەهیدان.

لە ڕیکخراوەکە گروپی ٧٤ـەمین بەشداریی مانگرتنی دژی گۆشەگیریی ڕێبەر ئۆجالان بوو، کە ١٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.

لە پیرۆزباییەکاندا مەلا شیرین چەتین قسەیکرد، سەرەتا جەژنی لە ڕێبەر ئۆجالان، گەریلاکانی چیاکانی کوردستان و گەلی کوردی پیرۆز کرد و وتی: جەژن ڕۆژی یەکسانی، ئاشتی و خۆشەویستییە، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی دەڵێن ئێمە موسڵمانین ڕێگە بە بەختەوەریمان نادەن.

هەروەها هادی پوسات لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی مەخمور قسەیکرد وێڕای پیرۆزبایی جەژن، وتی: لەم ڕۆژە پیرۆزەشدا دەبینین، کە داگیرکاری لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوە دەبرێت، لەبەر ئەوەش بانگ لە هەموو گەلەکەمان دەکەین لەم ڕۆژە پیرۆزەدا چیتر بێدەنگ نەبن.

مەراسیمەکە بە درووشمەکانی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ ، بێ سەرۆک ژیان ناىیت و بمرێ داگیرکاریی’ کۆتاییهات.

ک-ش