لە میلبورن ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە شاری میلبورنی نەمسا بە چالاکیەک، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

پیرۆزباییەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان و شۆڕشی جیهان دەستیپێکرد و دواتر حوسەین یڵدز هاوسەرۆکی ناڤ – دەر قسەی کرد.

دوای قسەکانی یڵدز سینەڤیزیۆنێک لەبارەی قۆناغی سەرەتای پەکەکە و تا ئێستا نمایشکرا.

لە چالاکیەکەدا شیعرەکانی شاعیری گەورەی کورد جگەر خوێن لە لایەن رۆدی مەحەوە خویندرانەوە.

دوات سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە قسەی کرد و چالاکیەکە بە دەهۆڵ و زۆڕنا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق