لە میونشن داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

یەکێک لە ناوەندەکانی چالاکی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاری میونشنی ئەڵمانیایە.

چالاکیەکە بە پشتگیری تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە) و ئەنجومەنی ژنانی سارا ئەنجامدرا و کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان کرد.

ڕێپێوانەکە لە زینیتیپلاتز ئەنجامدرا و پەیامی ' ڕێگە بە داگیرکەری نادەین' بڵاوکرایەوە.

ژمارەیەک ڕێکخراوی چەپی ئەڵمانیاش بەشداریان کرد و رایانگەیاند کە ئەوان لەگەڵ گەلی کورد دەبن.

لە ڕێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' تیرۆریست ئەردۆغان' ، ' بژی پشتگیری ئینتەرناسیۆنالیست' ، ' ئەڵمانیا پشتگیری دەکات و تورکیش بۆردومان دەکات' و ' تانکەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان بڕۆنە دەرەوە' وترانەوە.

ف.ق