لە میونیخ و کاسل ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا

١ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە میونیخ و کاسل بە جۆش پیرۆزکرا.

لە شاری میونیخی ئەڵمانیا، ١ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە میونیخ بە جۆش پیرۆزکرا. جەماوەری گەل لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، درووشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە و هەڵپەڕکێیان کرد.

ئاهەنگەکە بە سروودی "چەرخی شۆڕش" کۆتایی هات.

کاسل

لە کاسل بەبۆنەی ١ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ئاهەنگ و ڕێپێوان ئەنجامدرا، ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و یەپەگە و یەپەژە هەڵگیرا، ئاهەنگەکە بە ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لە ئاهەنگەکەدا چەند وتەیەک پێشکەش کراوە و پەیامی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان خوێنرایەوە.

درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی لە کوردستان" بەرزکرایەوە.

جەماوەر بەدەم گۆرانییەکانەوە هەڵپەڕکێیان کرد.