لە ناوچەى ڤیلینو سانت ژۆرژی پاریس چالاکی بۆ ئازادیی  ئۆجالان

لە ناوچەى ڤیلینوسانت ژۆرژی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە" چالاکییەک رێکخرا.

لە ناوچەى ڤیلینوسانت ژۆرژی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردەوە رێکخرابوو.

لە چالاکییەکەدا پەیامی "تاوەکو رێبەرایەتی ئازاد نەبێت، ئێمە درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین" بڵاوکرایەوە.

ژ.ت