لە ناوچەیەکی ئەنتاڵیا ٣٠٠ نەژادپەرستی تورک هێرشیان کردە سەر کرێکارە کوردەکان
لە گوندێکی ناوچەی ئەلمالی ئانتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی لە تورکە نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری وەرزی کورد. بەو هۆیەوە کریکارە کوردەکان گوندەکەیان بەجێهێشت.
لە گوندێکی ناوچەی ئەلمالی ئانتاڵیا گروپێکی ٣٠٠ کەسی لە تورکە نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری وەرزی کورد. بەو هۆیەوە کریکارە کوردەکان گوندەکەیان بەجێهێشت.
کرێکارە کوردەکان کە لە گوندی بایرالای ناوچەی ئەلمای ئەنتاڵیا، لە باخ و زەویە کشتوکاڵیەکاندا کاریان دەکرد، رووبەرووی هێرشی ٣٠٠ تورکی نەژادپەرست بوونەوە. کرێکارەکان گوندەکەیان بەجێهێشت
سەروەت کورگا کە کرێکارێکی کوردە بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای راگەیاندووە، ٢ رۆژە ئەو گروپە هێرش دەکاتە سەریان و وتی، "دوێنێ هێرشیان کردە سەرمان. لوت و پەراسوی کارسازەکەمیان شکاند. بە ئێمەیان وت 'ئێوە کوردن و لەسەر خاکمان بچنە دەرەوە'. ئەمڕۆش هێرشیان کرد. ئێستا ئێمە لەژێر چاودیری جەندرمەکانین . هیچ شتێکمان هەڵنەگرت و گوندەکەمان بەجێهێشت."
موستەفا کورگاش کە ئەویش بو کرێکاری رووی کردووتەوە ئەو گوندە وتی، "خانەوادەکەم لە گوندەکە دەرهێنراوە و دەچین بۆ ماڵی خزمێکمان. ژیانمان لە مەترسیدایە و ئێستا لەژێر چاودیری جەندرمەکاندا دەژین."
وتیشی، کاتێک هێرشیان کردووەتە سەر خانەوادەکەیان، نەیانتوانیەوە هیچ شتێک بکەن. بۆ پاراستنی خۆیان بەتەنها گوندەکەیان بەجێهێشتووە و وتی، "پێیان راگەیاندین، تاوەکو سبەی شەو کاتتان هەیە کە بڕۆن بە پیچەوانەوە ماڵەکانتان دەسووتێنین. ٢ جار هێرشیان کرد. ئەوان بە خۆیان دەڵێن ئولکوج. موختاری گوندەکە هانیان دەدات و بۆیەش گوندەکەمان بەجێهێشت."
ف.ق