لە نەرۆزی میونیخ درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە
هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە ئاهەنگی نەورۆزی میونیخ کۆبوونەوە، یەکێک بوو لە ئاهەنگە هەرە قەرەباڵەغەکانی ساڵانی دوایی، تێیدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لە ئاهەنگی نەورۆزی میونیخ کۆبوونەوە، یەکێک بوو لە ئاهەنگە هەرە قەرەباڵەغەکانی ساڵانی دوایی، تێیدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
بە ناوی کەجەدەکە-ئە و فەد-گەل و مەعروف کۆڵ و نوێنەری دەم پارتی ئەڵمانیا فەیسەڵ سارییەڵدز لە ئاهەنگەکەدا قسە کرا.
قسەکەران دووپاتیان کردەوە داگیرکەر هەموو ڕۆژێک هێرشی دڕندانە دەکەنە سەر کوردستان و گەلی کورد، بەڵام بەرامبەر داگیرکاری بەرخۆدانێکی مەزن هەیە.
هەروەها داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
پاشان هونەرمەند بەرمال چەم و هۆزان کاوە و ئۆنور ئەڤین گۆرانیان پێشکەش کرد.