لە نورنبێرگ هێرشی نەژادپەرستی شەرمەزارکرا

لە نورنبێرگ هێرش دژی کوردان لە بەلژیکا شەرمەزارکرا، دەوڵەتانی ئەوروپا بە گوتنی "بێدەنگی بوێری دەداتە هێرشی سەر کوردان" شەرمەزارکران.

لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی فاشیستەکانی تورک بۆ سەر ئەو کوردانەی لە هیوسدن- زۆلدەری بەلژیکا لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ڕێکخرا، نوێنەری ناوەندەکە گوتی: "ئەم هێرشە بە فەرمانی ئەردۆگانی فاشیست ئەنجامدراوە. بوێری خۆی لە سیاسەتی دووڕووانەی ئەوروپا بەرامبەر کوردان وەردەگرێت. ئەردۆگانی فاشیست خۆی لەبەردەم سەرهەڵدانی کوردان نەگرت و ئەم هێرشەی ڕێکخست. ئەمە هێرشی یەکەم و کۆتایی نییە. بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر هێرشە فاشیستییەکان زیانی مەزن بەو دەوڵەتانە دەگەیەنێت".

نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) گوتی: "گەلی کورد بۆ ئازادی ڕێبەرەکەیان گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەرگەی بەرخۆدانی گەلەکەمان بگرێت کە لە نەورۆز پیشانیاندا، بۆ فاشیستەکانی دەنێرێتە شەقامەکان و هێرش دەکاتە سەر کوردان. بەداخەوە دەوڵەتانی ئەوروپا چاو لە هێرشەکان دەپۆشن. دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠٢٢ لە پاریس بێدەنگ بوون، دەبێت بزانن بەم نزیکایەتییە زیاتر ڕووداوەکانی زیندوو دەهێڵنەوە.  هەموو بێدەنگییەکتان بەرامبەر هێرشی سەر کوردان، بوێری دەداتە فاشیستەکان".