لە نەورۆزی ئیستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و ڕۆژنامەوانان

لە ئیستەنبوڵ کاتێک گۆڕەپانی نەورۆز چۆڵ دەکرا، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر جەماوەر و لەژێر ئەشکەنجەدا دەستبەسەری کردن.

لە ئیستەنبوڵ کاتێک گۆڕەپانی نەورۆز چۆڵ دەکرا، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر جەماوەر و لەژێر ئەشکەنجەدا دەستبەری کردن. چەند ڕۆژنامەوانێک ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە و هەوڵیاندا چەند ڕۆژنامەوانێک دەستبەسەر بکەن.

پۆلیس بە هۆشداری "ڕوماڵکردن قەدە‌غەیە" هەوڵیدا توگچە یەڵماز ئاستەنگ بکات و پاشان ڕۆژنامەوانەکەیان بە زەویدا خست، پاشان فشاریان خستە سەر قوڕگی و لێیان دا. هێرشیان کردە سەر عەلی دینچ و ئاستەنگیان کرد. پاشان هەردوو ڕۆژنامەوانەکە بۆ سکاڵاکردن لە پۆلیسەکان، چوونە نەخۆشخانە تا ڕاپۆرتی هێرشەکە وەربگرن. ئەوکاتەی یەڵماز ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوویەوە، لەلایەن ڕۆژنامەوانی ترەوە ڕووداوەکە تۆمارکرا.