لە نەورۆزی ئیستەنبوڵ وێنەی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە

لە ئیستەنبوڵ نەورۆز بە بەشداری سەدان هەزار کەس پیرۆزکرا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی یەنیکاپی ئەنجامدرا. سەدان هەزار کەس بەشداربوون و ئاگری نەورۆز بە جۆشەوە کرایەوە.

ئاگری نەورۆز لەلایەن خزمی زیندانیان و دایکانی ئاشتی کرایەوە، لەکاتی کردنەوەی ئاگرەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە نیشانەی سەرکەوتنەوە لە گۆڕەپانەکەدا گەڕێنرا. کاتێک وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، سەدان هەزار کەس زیاتر بە جۆش و خرۆش بوون.