لە نیڤێرس نەورۆز پیرۆزکرا

کوردستانیان لە شاری نێڤێرسی فەرەنسا، لەسەر بناغەی تێکۆشان دژی قڕکردنی کوردان، پێشوازی لە نەورۆز کرا.

لە شاری نیڤێرسی فەرەنسا ئاهەنگی پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.

سیاسەتمەداری کورد، محەمەد ئەمین ئایدەمان لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد، دووپاتی کردەوە ئەکتەری سەرەکی لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و گوتی: "دژی قڕکردنی کوردان، پێویستە ژن و گەنج و گەل، دژی هێرشە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشان مەزنتر بکەن. نەورۆز لە گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست پیرۆز بێت".

پاشان چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.