لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکاردی بەنووسینی ' ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم بڕووخێنین، کوردستان ئازاد بکەین' بەرزکرایەوە.
ئازاد دۆغان کە لە چالاکیەکەدا کە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لە پاریس بەریوەی برد قسەیکرد و وتی هەتا ئازادی یەکجاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت.
دۆغان تیشکی خستەسەر ڕووداوەکانی شەنگال، لە دژی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق ودەوڵەتی تورک لە سەر شەنگال ، بانگەوازی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە ئەرکی بەرپرسانەی خۆیان ڕابن.
چالاکییەکە بە درووشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ک-ش