لە پاریس کۆنفرانسێک لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب بەڕێوەچوو
لە پاریسی پایتەخت فەرەنسا کۆنفرانسێک بەناونیشانی 'پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لە مێژووەوە تاوەکو ئەمڕۆ' بەڕێوەچوو.
لە پاریسی پایتەخت فەرەنسا کۆنفرانسێک بەناونیشانی 'پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لە مێژووەوە تاوەکو ئەمڕۆ' بەڕێوەچوو.
لەئەوروپا کاری دیالۆگی کوردی - عەرەبی دامودەزگا کوردی و عەرەبییەکان بەردەوامە.
لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆنفرانسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی سوریا و پەیمانگای توێژینەوە و هزری کوردستان بە ناوی 'پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب لە مێژووەوە تاوەکو ئەمڕۆ' سازکرا.
کۆنفرانسەکە لە بینای حزبی شیوعی لە فەرەنسا و بە بەشداریی چەندین ڕۆشنبیر، ئەکادیمی، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار و چالاکوان بەڕێوەچوو.
'دروسترین پرۆژەی چارەسەری پرۆژەکەى عەبدوڵا ئۆجالانە'
فوئاد قەتریب ئەکادیمیی سوری وتەى دەستپێکردنی کۆنفرانسەکەی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر کێشە و ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە لە ئەنجامی دامەزراندنی مۆدێلی دەوڵەت - نەتەوەیی و عەقڵییەتی ناسیۆنالیستی دروستبوون.
ڕاشیگەیاند، پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەک مۆدێلێکی ئاڵتەرناتیڤی کۆمەڵایەتی لە دژی ئەو عەقڵییەتە زاڵە لە ناوچەکەدا ئافرێنراوە، دروستترین رێگای چارەسەرییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژەیە هەمو پێشەنگە لە نەهێشتنی کێشە هەنووکەییەکان و هەمیش پێشەنگە بۆ بنیاتنانی ئایندەی هاوبەشی گەلان.
فوئاد قەتریب لەسەر پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک، تەونی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهاکانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە گرنگیی بە مافەکانی عەرەب و هەموو ناوچەکە و پەیوەندیی دۆستانە داوە.
لە ڕۆژئاوا موعجیزە ڕوویدا
خالید عیسا نوێنەری بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فەرەنسا، لەسەر مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و عەرەب وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە سیاسەتی جوداخوازی و جیاکارکردن، کە لە مێژوودا بەرامبەر بە کورد ڕێوەچوون.
ڕۆژنامەوان و نووسەری فەرەنسی کیتیل ڕۆکسان کافێل کە چوو بۆ ڕۆژئاوا و بۆ ماوەیەک لەوێ لێکۆڵینەوە و چاودێریی کردبوو، تێبینییەکانی خۆی لەسەر ڕۆژئاوا خستەڕوو و ڕایگەیاند، سەرەڕای کێشەی سەد ساڵەی نێوان گەلان و بیروباوەڕە جیاوازەکان ئەمڕۆ لە دامەزراندنی سیستمێک لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە گەلان و کولتور و بیروباوەڕە جیاوازەکان سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێناوە.
کیتیل ڕۆکسان کافێل ڕایگەیاند، مۆدێلی ژنانی ئازادیخواز و دیموکراتیک، کە لە ڕۆژئاوا دامەزراوە بە موعجیزە وەسف کرد و وتی، ماوەی ١٠ ساڵە لە دژی هەموو هێرشەکان بوونی خۆیان پاراستووە. کیتیل ڕۆکسان کافێل ڕاشیگەیاند، هێشتا کێشە و گرفت لە هەرێمەکەدا هەیە و وتیشی: ئەو پڕۆژەیەی لێرە دروستکراوە دەبێتە نمونە بۆ گەلانی تر.
هەروەها ڕۆژنامەنوسی کورد و پسپۆڕی جیهانی عەرەبی وەلید خەلیفە لەکۆنفرانسەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد.
کۆنفرانسەکە بە هەڵسەنگاندنی کورتی بەشداربووان و پرسیار و وەڵام، کۆتایی پێهات.
ژ.ت