لە پاریس "میتینگی ئازادی" بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو

ئەندامانی تێکۆژن لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریس میتینگێکی ڕێکخست، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە پیرۆزکردنی ١٥ ی ئاب.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە گەڕەکی ڤیلینوڤ_سانت_جۆرج لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی"، میتینگێکی ڕێکخست.

میتینگەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیانداوێک بە زمانی فەرەنسی دەستی پێ کرد. تێیدا هاتبوو: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین، دوو ساڵە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نازانین".  

بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکی یادکردنەوەی ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب. چالاکییەکە لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێل لە پاریس بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتایی میتینگەکەدا، درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.