لە پاریس نەورۆز بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا
لە پاریس بە هەزاران کەس بە جۆش و خڕۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە پاریس بە هەزاران کەس بە جۆش و خڕۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە پاریسی پایتەختی پاریس، کوردستانیان بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. ئاهەنگەکە کە بەهەزاران کەس بەشداریان کرد، لە Villiers-le-belی پاریس سازکرا. گۆڕەپانی نەورۆز بە ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پەکەکە و کەجەکە رازێندرا. لە ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆز کرایەوە و بەشداربووان گۆرانیان وت و هەڵپەڕین.
جەماوەر بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' نەورۆز پیرۆز بێت' و ' ژن ژیان ئازادی' یان وتەوە. لە ئاهەنگەکەدا رێز لە گیانی پاکی شەهیدان گیرا. دواتر عەبدوڵلا ئولمەز هاوسەرۆکی دەستەی کوردی دیموکراتی، جەژنی نەورۆزی لە چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەریلا و زیندانیانی قاڕەمان پیرۆز کرد. دواتر بەدرا چیا کورد وتەبێژی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا قسەی کرد.
لە ئاهەنگەکەدا یادی ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولرەححمان کزل کرایەوە کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس شەهید کران.
کوردستانیان بە گۆرانیەکانی فارقین ئازاد، سونا ئالان، حەلیمە ئۆمەری، هۆزان فاروق و یەعقوب عادکتی هەڵپەڕین.
ف.ق