لە پاریس یادی بێریڤان زیلان و شەڤگەر ئارارات کرایەوە

بێریڤان زیلان ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، کە دوێنێ شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا و شەڤگەر ئارارات، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا شەهید بوو و لەگەڵ هەڤاڵانیان، لە پاریس یادیان کرایەوە.

مەراسمێکی یادکردنەوە لە پاریسی فەرەنسا بۆ شەڤگەر ئارارات (مەحسون گونەش)، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە جیلۆ شەهید بوو و هەڤاڵانی و ئەندامی ئەنجومەنی پاژک بێریڤان زیلان، کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا شەهید بوو لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو.

لە چالاکیی یادکردنەوەکەدا، گۆشەی نووسینی بیرەوەری و یادداشت لەسەر شەهیدان دانرا.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە وتەی شەهید شەڤگەر ئارارات و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی هات.

ژ.ت