لە پاریس ژنان و منداڵان لەپێناو لێقەوماوانی بومەلەرزەدا لە چالاکیدان

لە پاریس ژنان ومنداڵانی خۆبەخش لەپێناو لێقەوماوانی بومەلەرزەی کوردستان لە چالاکیدان.

ژنای کورد ماوەی شەش رۆژە لە هەرێمی گرنگی دەوروبەری پاریس ستاندییان کردووەتەوە و خاوەنداری لە کەمپینی رۆژی-سور دەکەن کە لەپێناو هاوکاری گەیاندن بەو هەرێمانەی بومەلەرزە لێیداون دەستی پێکردووە.

منداڵان رۆژی چوارشەممە ستاندەکەیان لە ژنان وەرگرت، منداڵان کە رۆژی پشوویان لە ستاندەکان تێدەپەڕێنن وتیان: " لە کوردستان بومەلەرزە روویداوە. هیچ شتێک لە ناوچەکانی بومەلەرزە بوونی نەماوە. دەبێت هەموان بەهانایانەوە بچن".

منداڵان وەک خۆبەخشانی رۆژی-سور بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە ستاندەکان لە پێناو کۆکردنەوەی هاوکاری چالاکییان کرد.

هـ . ب