لە قوبرس یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس بە بۆنەى ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدان بە رێکخستنی چالاکییەک یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە.

یادەکە لە ناوەندی رۆشنبیریی کورد لە تیۆفیلۆس لە لیماسۆل بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

وێنەى شەهیدانی مانگی ئایاری، شەهید حەقی قەرار، ئیبراهیم کایپاک کایا، فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین، نەجمی ئۆنەر، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی هەپەگە سینان دێرسیم (دالۆکای شانلی) و شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانی بە گۆڕەپانی یادکردنەوەکەدا هەڵواسرابوون.

سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایازلە یادەکەدا رایگەیاند، شەهیدانی مانگی ئایار پیشەنگی رێگای ئازادیی گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

ئایاز سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گەلی کورد و بەهاکانی گەلی کورد و وتی، "دەبێت گەلی کورد لە دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکەری بە رۆح و ورەی چیا ئازادەکان، گەریلا و شەهیدان لە دژی داگیرکەری بەوەستێتەوە. رێگای دێرین و نەریتی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی بە حەقی قەرار دەستیپێکرد و لە کەسایەتیی سینان دێرسیم دا بەردەوامیی هەبوو. بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان و یادیان و ژیانیان، ئێمە بەرخودان لە دژی داگیرکەری گەورە دەکەین و بە دڵنیاییەوە ئازادی بەدەست دەهێنین".

دوای وتەکانی ئایاز سینەفیزیۆن لەسەر شەهیدانی مانگی ئایار نمایش کرا.

یادەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت