لە قەیسەریە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی دەم پارتی کرا
لە ناوچەی کۆجاسینانی قەیسەریە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. راگەیەندرا کە تەقەکەرەکە دەستبەسەرکراوە.
لە ناوچەی کۆجاسینانی قەیسەریە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. راگەیەندرا کە تەقەکەرەکە دەستبەسەرکراوە.
ئۆتۆمبێلێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی کۆجاسینانی قەیسەریە کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکدار. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە. راگەیەندرا کە کە بارەی رووداوەکەوە دەست بە لێپرسینەوە کراوە.
رێکخستنی قەیسەریەی دەم پارتی لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دیمەنەکانی هێرشەکە بڵاوکردەوە.
راگەیەندرا کە هاوسەرۆکان وکاربەدەستانی پارتەکە سەبارەت بەو هێرشە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش وتەیان لێوەرگیراوە و ئەوەش راگەیەندرا، "تەقەکەرەکە دەستبەسەرکراوە، بەڵام ناو وپاشناوی رانەگەیەندرا. لە هێرشەکەدا زیان بەر کەس نەکەوتووە".
هـ . ب