لە رێنی فەرەنسا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا راگەیاندرا: "لە سایەی شەهیدانی تشرینی یەکەمدا، کە زۆربەیان ژنن، تەڤگەری ئازادیی کورد بووە پێشەنگی گەلانی جیهان".

لە شاری ڕێنی فەرەنسا لە کەسایەتیی سەنار زاگرۆس و چەکدار ڕێدوردا یادکردنەوەیەک بۆ سەرجەم شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئامارا بەڕێوەچوو و مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا راگەیاندرا، ئەو شەهیدانە، کە لە سەختترین هەلومەرجی شەڕدا خۆیان سەرلەنوێ دەخوڵقێننەوە، بە ژیان و تێکۆشان و شەهیدبوون و بەهاکانیان لە راستیی حزبدا دەژین.

دایکانی شەهیدان ڕایانگەیاند، ئەوان رێبواری رێگای تێکۆشانی شەهیدانیان دەبن و بە بەردەوامی پەیوەست دەبن بە یادی و رێگاکەیانەوە.

هەروەها راگەیاندرا، لە کەسایەتیی شەهید بێریتانەکان و ئاریاناکان و رۆناهییەکان و هەزاران شەهیددا، ڕاپەڕینی شەڕڤانانی ژن لە دژی خیانەت، دواکەوتوویی، سیستمی زاڵ و سیاسەتی قڕکردن بووە هۆی ئەوە، کە ئەمڕۆ ژنان و تەڤگەری ئازادیی کورد بگەنە ئاستی پێشەنگایەتی بۆ هەموو ژنان و گەلانی جیهان.

مەراسیمەکە دوای سەیرکردنی سینەفزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت