دوێنێ لە هاتای دوو بومەلەرزە ڕوویاندا. پێشتریش بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی مەرەشەوە زیانێکی زۆر بەو ناوچەیە گەیشتبوو. لە گەڕەکەکانی باگلک، تۆموک سویو، کاپسوویو و دەنیز، کە دەکەونە ناوەندی بوومەلەرزەکەی سامان داغ، چەندین بینایان ڕووخاون.
بەپێی زانیارییەکان و سەرباری زیانەکانی بومەلەرزەکەى پێشوو و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و دابینەکردنی شوێنی مانەوە لە دەرەوەی خانووە زیان بەرکەوتووەکان، بەشێک لە هاووڵاتییان ناچارن لە خانووە زیانبەرکەوتووەکانیاندا ژیان بەسەر ببەن و ئەوە بووە هۆی ئەوە خێزانێک لە گەڕەکی تۆموک سویو ببن بە ژێر داروپەردوی بیناکەیانەوە و تا ئێستا ڕزگار نەکراون.
بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە زۆرێک لە شوێنەکانی ناوچەی سامان داغ و هاتای و رێگاکان قڵیشاون و چەندین بینای ناوچەکەش ڕووخاون.
ژ.ت