لە شاری ڕێنی فەرەنسا ڕێپێوان لە دژی فاشیزم بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی فەرەنسا (LDH) لە شاری ڕێن ڕێپێوانێک لە دژی سیاسەتەکانی فاشیزم رێکخرا.

ڕێپێوانێک دژی فاشیزم لە شاری ڕێنی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (LDH) ڕێکخرا. ڕێپێوانەکە لە مەیدانی چارلس دو گاولیس بەبەشداریی چەندین ڕێکخراوی چەپی سۆسیالیستی، سەندیکا، یەکێتی، کۆمەڵەکانی ژنان، خوێندکاران و کوردستانیان بەڕێوەچوو.

لە ڕێپێوانەکەدا لە ناوەندی شار دروشمەکانی "چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان"، "بژی هاوکاری و یەکگرتوویی ئینتەرناسیۆنالیست"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.

ژ.ت