لە شارەوانی میونیخ ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو

لە شارەوانی شاری میونیخی ئەڵمانیا، یەژەکە و دای لینکە ئاهەنگی پێشوازی نەورۆزیان ئەنجامدا، لە میونیخ یەکەمجارە نەورۆز پیرۆز دەکرێت، دووپاتکرایەوە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەرجە بۆ چارەسەری پرسی کورد.

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردستان لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) و پارتی چەپی ئەڵمان (دای لینکە) و بەشداری ڕێکخراوە جیاوازەکانی ژنان و کەس و نوێنەری پارتەکان لە شارەوانی میونیخ دەسپێکی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو، لە وتەکاندا باس لە واتا و گرنگی نەورۆز و چاندی بەرخۆدانی نەورۆز کرا و پەیامی سیاسی درا.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لەیلا ئیمرەت ڕایگەیاند لە شەقامەکانی ئەڵمانیا دژی پەرەسەندنی نەژادپەرستی دەنگ ناڕەزایەتی دەردەبڕدرێت، ئێمەی کورد ئەم نەژادپەرستی و فاشیزم باش دەناسین، گوتی: "پێویستە لەم ڕووەوە بە یەکگرتووی ژنان و گەنجان و گەلان تێکۆشان دژی فاشیزم فراوانتر بکرێت. تورکیا بەرەو هەڵبژاردنی خۆجێی دەچێت، ئەوەی گۆڕان و خزمەت و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەهێنێت، دەم پارتیە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕۆڵێکی گرنگی هەیە".

پاشان پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا نیکۆل گۆلکە سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی کورد کرد و نەورۆزی پیرۆزکرد، گوتی: "وەک پارتی چەپ سڵاو دەکەین لە چالاکییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد". بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد، پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، پەیوندی مێژووی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا خزمەت بە چارەسەری پرسی کورد ناکات، بەڵکو بە سیاسەتی خۆی بنبەستەکە قووڵتر دەکاتەوە".

لای خۆیەوە، هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا نەورۆزی لە ئامادەبووان پیرۆزکرد، شەهیدانی نەورۆزی بیرهێنایەوە و گوتی: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، نەورۆزی ئەمساڵمان کردە دیاری ٣٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕوناهی و بێریڤان. بەم شێوەیە بانگەواز لە هەمووان دەکەین، بەشدارییەکی بەهێز بکەن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ٢٣ ی ئادار لە فرانکفۆرت".

چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.