لە شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆ مەراسیمێک بۆ خەڵاتی عەبدوڵلا ئۆجالان

شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆی ئیتاڵیا کە خەڵاتی هاوڵاتی شەرەفی بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەخشی، بە مەراسیمێک خەڵاتەکەی رادەستی کۆمیتەی کورد کرد.

شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆی ئیتاڵیا عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی شایەنی خەڵاتی هاوڵاتیبوونی شەرەفی بینی.

شارەوانیەکە پێشتر ئەم بڕیارەی دابوو، بەڵام بە هۆی دۆخی کۆرۆناوە، نەیتوانی مەراسیم ئەنجام بدات. بەم بۆنەیەوە لە هۆڵی شارەوانیەکە مەراسیمەکە رێکخرا.

لە مەراسیمەکەدا فابیۆ دی لۆرێنزی سەرۆکی شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆ، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی شارەوانی ئامادە بوون، سەرۆکی شارەوانیەکە خەڵاتەکەی پێشکەشی کۆمیتەی کورد کرد.

دواتر لە نامەیەکدا باسی لە تێکۆشانی رەوای گەلی کورد و هێڵی سیستمی کۆنفدڕالی دیموکراتی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کرا. سەرۆک شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆ رایگەیاند کە ئەوان خۆشحاڵن کە خەڵاتەکە پێشکەش بە عەبدوڵلا ئۆجالان دەکەن.

فابیۆ دی لۆرێنزی سەرۆکی شارەوانی ریگنانۆ فلامینیۆ رایگەیاند، کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالانی بە خۆشحاڵیەوە خوێندووەتەوە. ئەو شتانەی کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر وتی، بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی رۆژئاوا، روویاندا و وتی، " هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەی کورد و بۆ دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا زۆر گرنگە. بەڵام تورکیا تا ئێستاش هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و رێبەری گەلی کورد. ئەمەش بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. وڵاتانی رۆژئاوا بۆ چارەسەری سیاسی ئەم پرسە پێویستە بە زوترین کات دەست بە هەوڵەکانیان بکەن."

دواتر نوێنەری کۆمیتەی کورد قسەی کرد و سوپاسی شارەوانی و سەرۆک شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی و خەڵکی شاری ریگنانۆ فلامینیۆ کرد. داوای کرد بۆ ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شارەوانیەکە پشتگیری بکات.

هەروەها سیمۆنێتا کریسکی بە ناوی کۆمیتەی ' کات کاتی ئازادیە' قسەی کرد و رایگەیاند، ساڵێکە ئەوان لەم چوارچێوەیەدا کار دەکەن و ٢ی تشرینی یەکەم لە ستراسبۆرگ دەبن و وتی، " هەوڵەکانمان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبن."

لە کۆتایی مەراسسیمەکەدا بەشاران وێنەیەکی گشتیان گرت و دروشمی ' ڤیڤا ئۆجالانیان' وتەوە.

ف.ق