لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا
لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا ستاندنی واژۆکردنەوە دانرا و بە دەم مۆسیقای کوردییەوە ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا ستاندنی واژۆکردنەوە دانرا و بە دەم مۆسیقای کوردییەوە ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتێک، کە لەلایەن ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی شەهید ئەکین وان، کۆمۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دی لینکە (حیزبی چەپی ئەڵمانیا) بەڕێوەدەچێت و وەک بەشێک لە تێکۆشانی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە، ستاندێکی واژۆکۆکردنەوە دانرا.
چالاکیی ستاند دانانەکەدا ماوەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو و لە چالاکییەکەدا مۆسیقای کوردی لێدەدرا و بە دەم مۆسیقاوە ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا هاوکات راگەیاندراو و نامیلکە و برۆشور لەبارەی تێکۆشانی گەلی کورد بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرا.
ژ.ت