لە شاری کیلی ئەڵمانیا ڕۆژی ژیانەوە پیرۆزکرا

لە شاری کیلی ئەڵمانیا ڕۆژی ژیانەوە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە پیرۆز کرا.

جەژنی ژیانەوە لە شاری کیلی ئەڵمانیا پیرۆزکرا و بەو بۆنەیەوە سەدان کوردستانی کۆبوونەوە و ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادی، حەقی قەرار، مەزڵوم دۆغان و مەعسووم کۆرکماز لە هۆڵی یادەکەدا هەڵواسرابوون.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. بە نمایشکردنی سینەفیزیۆنێک و لێدوانی سیاسەتمەدار نیهاد ئاکدۆغان یادەکە بەردەوام بوو.

چەندین هونەرمەندی کورد بەشدارییان لە ئاهەنگەدا کرد بوو.

ئاهەنگەکە بە شایی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

ژ.ت