لە شاری لاری ئەڵمانیا یادی شەهیدانی تشرین کرایەوە
بە چالاکییەک کوردان و دۆستانیان لە شاری لاری ئەڵمانیا یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تشرینیان بەرزڕاگرت و پەیامی بەردەوام بوون لەسەر تێکۆشانیان دا.
بە چالاکییەک کوردان و دۆستانیان لە شاری لاری ئەڵمانیا یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تشرینیان بەرزڕاگرت و پەیامی بەردەوام بوون لەسەر تێکۆشانیان دا.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کورد لە لار، ئەنجومەنی گەلی فرایبۆرگ و ئەنجومەنی ژنانی نودا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تشرین لە شاری لار چالاکییەک ڕێکخرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد و دواتر سینڤیزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدەرانی تشرین نمایشکرا.
لە چالاکییەدا سیاسەتمەدار موسا فارسئۆغلو قسەیکرد، لە قسەکانییدا ئاماژەی بە گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کرد کە بووە بە بنەمای تێکۆشانەکان و شەهیدانی ئەو هێڵە بوون بە نوێنەرەوەی تێکۆشان.
هەر لە قسەکانییدا موسا ئاماژەی بە گرنگی بەردەوام بوون لەسەر هەڵمەتی ئازادی جیهانی کرد و وتی: "دەبێت هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە دوو ساڵە بەردەوامە، ببێتە چەقی تێکۆشانی گەلی کورد.
لە کۆتاییدا لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کرا کە لە ١٥ی شوبات ئەنجام دەدرێت و هەروەها بۆ بەشداربوون لە "ڕێپێوانی درێژی گەنجان" بانگەوازی کرا.