لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز کرایەوە

کوردستانیان لە لایپزیگ لەگەڵ دۆستەکانیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و سووربوونی خۆیان بۆ بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی تێکۆشان نیشاندا.

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا، کورد لە دۆستەکانی لە پارکی ڕابێت کۆبوونەوە، جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە نیشاندا.

ئاهەنگی نەورۆز بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی و قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەستیپێکرد.

لە ئاهەنگەدا سیاسەتمەدار مەندرەس جان بەگ وتی: "ئەم تێکۆشانە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٥٠ ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکرد بۆ گەلی کورد بووە نەریتی بەرخۆدان و ژیانەوە. ئەم بەرخۆدانە لە کاوەی ئاسنگەرەوە دەستیپێکرد و تا مەزڵوم دۆغان و زەکی ئالکانەکان بەردەوامیی پێدرا. ئاڵای بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد لە دژی خۆبەدەستەوەدان گەیشتە ئێمە و لە لێواری سەرکەوتندایە".

جانبەگ تیشکی خستە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا و وتی: "لەم هەڵبژاردنەدا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێنین، ئێمە ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین".

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو و بە وتنەوەی 'دروشمی نەورۆز پیرۆز بێت' کۆتایی پێهات.

ژ.ت