لە شڕناخ٤ ڕۆژنامەوان دەستگیرکران
هەواڵنێرانی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا زەینەب دورگوت و ئازاد کایا لە گەل هەواڵنێرانی ژن نیواز ڕۆژدا ئایدین و دەریا ڕەن لە شڕناخ دوای ڕووماڵکردنی هەواڵ لە ناوچەی جەزیرە دەستگیرکران.
هەواڵنێرانی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا زەینەب دورگوت و ئازاد کایا لە گەل هەواڵنێرانی ژن نیواز ڕۆژدا ئایدین و دەریا ڕەن لە شڕناخ دوای ڕووماڵکردنی هەواڵ لە ناوچەی جەزیرە دەستگیرکران.
هەواڵنێرانی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا زەینەب دورگوت و ئازاد کایا لە گەل هەواڵنێرانی ئاژانسی ژن نیوز ڕۆژدا ئایدین و دەریا ڕەن ، لە کاتی گەڕانەوە لە شەڕناخ بەرەو جەزیرە دەستگیرکران. پۆلیس بە زەبری چەک داوای ناسنامەی ڕۆژنامەوانانی کرد.
دەرکەوت کە ڕۆژنامەوان زەینەب دورگوت ، کە دەربارەی عوسمان شێبان و سەرڤەت تورگوتەن کە لە هەلیکۆپتەری سوپای تورکیاوە هەڵدرابوونە خوارەوە هەواڵی دروست کردبوو لە لایەن لێکۆڵینەوەی دادگای کۆماری جارێک دەستگیرکرابوو. پۆلیس دەستەکانی زەینەب دورگوتەیان لە پشتەوە کەلەپچەکرد و گوازرایەوە بۆ ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شڕناخ.
سێ ڕۆژنامەوانی تر دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران.
ک-ش