لە شتۆتگارت یادی شەهید دژوار قامیشلۆ کرایەوە

لە شاری شتۆتگارت یادی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژوار قامیشلۆ بەرزڕاگیرا، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٦ی ئەیلولدا هێرشێکی بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر لە قامیشلۆ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ فەرماندە دژوار شەهیدبوو. بۆ بەرزڕاگرتی یادی شەهید دژوار لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا چالاکیەکی یادکردنەوە ڕێکخرا.

چالاکی یادکردنەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شتۆتگارت بە بەشداری بنەماڵە و دۆستەکانی شەهید دژوار ئەنجامدرا.

دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، لە چالاکیەکەدا خوشکی شەهید دژوار، نەسرین دینچ قسەیکرد و وتی: "شەهید دژوار برا و هاوڕێم بوو. شەهیدی هەموو گەلانی ئازادیخوازە. سەری سەرۆک ئاپۆ و هەڤاڵانی هاوڕێگەی شەهید دژوار خۆشبێت."

دواتر لە چالاکیەکەدا نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی قسەیکرد بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کورد کرد.

چالاکیەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.