لە شتوتگارت هێرشی داگیرکاری و خیانەت ئیدانە کران

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی گردبوونەوەیەک هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کازمی ئیدانە کران.

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک - پەدەکە و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کازمی بە ڕێکخستنی گردبوونەوەیەک ئیدانە کران.

گردبونەوەکە بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوەندی شاری شتوتگارت بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و هەپەگە بەرزکرابوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا. لە گردبوونەوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرا و بانگەواز بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی کوردان کرا.

لە گردبوونەوەکەدا بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراوەکان دا ستاند دانرا و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشم لە دژی داگیرکاری و خیانەت کۆتایی پێهات.

ژ.ت