لە ستۆکهۆڵم بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان میتینگ ئەنجامدرا
کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم، لە بەردەم پەرلەمانی سوید لە گۆڕەپانی ماینتتۆرگیت بە میتینگێکی جەماوەری گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

میتینگەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. بە کورد قسە کرا و بە زمانی سویدیش راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. لەسەر ناوی ئەنجومەنی ئامارا روکەن قسەی کرد و وتی، " ٢٤ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیریەکی قورسە لە دورگەی ئیمڕالی. بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت مافی مرۆڤی خۆی بەکار بهێنێت و لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکەی چاوپێکەوتن بکات. بانگەوازیمان بۆ هەموو رای گشتی جیهان ئەوەیە کە ئەگەر لە جیهان مافی مرۆڤ هەبێت، دەمانەوێت بۆ رێبەر ئاپۆش هەبێت. لەبەرئەوەی لە چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن کاریگەری و بۆچوونێکی گەورە و گەردوونیە. جیهان چاوی لەبەرامبەر پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن تورکی فاشیستەوە داخستووە."
چالاکی کە نیوەڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستی پێکرد، کاتژمێرێک بەردەوام بوو. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە. میتینگ بە وتنەوەی دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت'،' ئازادی بۆ ئۆجالان' و ' بوەستە ئەردۆغانی تیرۆریست' کۆتایی هات.
ف.ق