لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران چالاکی ئەنجامدرا.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران بڕیارە ١٨ت حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێن. پژاک و کژار کە پێشتر هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردبوو، لەم چوارچێوەیەدا ریزەچالاکی ئەنجام دەدەن.

کۆمیتەی پژاک و کژار دوێنێ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەم بۆنەوەیە چالاکیەکیان ئەنجامدابوو.

چالاکیەکە لە ناوەندی شارەکە لە کۆڵانی ئۆهلینس ئەنجامدرا.

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سیاسی و ئەندامانی پژاک و کژار پانکارتی ؛نابۆ سێدارە، هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکە' و ئاڵاکانی پژاک و کۆداریان بەرزکردەوە.

لە چالاکیەکەدا هەروەها راگەیەنراو بڵاوکرانەوە و باسی هۆکارەکانی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانیان کرد.

ف.ق