لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ئۆجالان میتینگی جەماوەری ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لە میتینگێکی جەماوەریدا ١٤ رێکخراوی کوردی و دۆستی کورد سێ داواکاریان ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد کە ئامانج لێی ئازادکردنی رێبەری گەلی کوردە.

کورد و دۆستەکانی لە شاری ستراسبۆرگ لە بەردەم بارەگای کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی هەنگاوی کات کاتی ئازادییە، ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە، لەبەردەم بارەگای کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا  لە شاری ستراسبۆرگ میتینگێکیان ئەنجامدا.

رەمزی کارتاڵ. هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و نوێنەرایەتی چەندین رێکخراوی کوردی و ئەوروپی بەشداری چالاکیەکەیان کرد و١٤ رێکخراوی جیاواز سێ خاڵیان دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی ئەوروپا خستەڕوو داوایانکرد “دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان و دەستگیرکراوانی دیکە لە ئیمراڵی هەرچی زووە بتوانن CPT  و پارێزەر و بنەماڵەکانی خۆیان ببینن و گۆشەگیریان لەسەر لاببرێت”.

ئەو ڕێکخراوانە لە میتینگەکەدا داواشیانکرد، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) و یەکێتی ئەوروپا بە هۆی پابەند نەبونی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بڕیارەکانیانەوە و بەردەوامبونی لەسەر دەستگیرکردنەکان بڕیار لە دژی دەربکرێت.

 داواشکرا کە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بە بەکارهێنانی هەنگاوی سیاسی بە ئامانجی ئازادی ئۆجالان هەنگاو بهاوێت.

ف.ق