بە دیمەن

لە ستراسبۆرگ ئێشکگریی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە

ئێشکگری ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەلایەن ٣ کەسەوە لەئەستۆ گیرا.

ئێشگری ئازادی

ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەسەر ناوی مەجلیسی هەرێمی سانت گالن لەلایەن کەسانێک بە ناوی نەدیم چۆران و موزەفەر چنار و دەنیز ئەرکلیچ لەئەستۆ گیرا.

گرووپەکە گوتیان: "وەک گەلی کورد، باس لە ئیرادەی خۆمان دەکەین. ڕێبەرێتیمان ئیرادەی ئێمەیە. هەموومان بڕیارەکانی ڕێبەرێتیمان قبووڵ دەکەین. هەموو گەلی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان ڕادەپەڕن. پێویستە درێژە بە خەتمان بدەین".

چالاکوانان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.